بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆرگانیزمی تاکخانەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەوزەی بڵقی، جۆرێک قەوزە، یەکێکە لە گەورەترین جۆرە تاکخانەیییەکان. تیرەکەی لە نێوان ١ بۆ ٤ سانتیمەتردایە.

ئۆرگانیزمی تاکخانەیی یان ئۆرگانیزمی یەکخانەیی ئۆرگانیزمێکە لە یەک خانە پێک دێت، بە پێچەوانەی ئۆرگانیزمی فرەخانەیی کە لە گەلێک خانە پێک دێت. ئۆرگانیزمەکان بەسەر دوو پۆلی گشتیدا دابەش دەبن: ئۆرگانیزمە پرۆکاریۆتییەکان و ئۆرگانیزمە یووکاریۆتییەکان. گشت پرۆکاریۆتەکان تاکخانەیین و بۆ بەکتریاکان و کۆنەکان پۆلێن دەکرێن. زۆرێک لە یووکاریۆتەکان فرەخانەیین، بەڵام ھەندێکیان تاکخانەیین وەکوو سەرەتایی، قەوزەی تاکخانەیی، و کوارگی تاکخانەیی. ئۆرگانیزمی تاکخانەیی بە کۆنترین شێوەی ژیان دادەنرێت، بە جۆرێک کە ڕەنگە پرۆتۆسێڵە سەرەتایییەکان ٣٫٨–٤٫٠ ملیار ساڵ لەمەوپێش سەریان ھەڵدابێت.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Self-assembly and function of primitive cell membranes». Research in Microbiology. 160 (7): 449–456. 2009-06-23. doi:10.1016/j.resmic.2009.06.004. PMID 19580865.
  2. ^ «Unicellular». www.micropia.nl (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)