بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەلارسازی ١٠١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەلارسازی ١٠١
پۆستەری فیلم
دەرھێنەرلی یۆنگ جو
بەرھەمھێنەرشیم جەی میونگ
نووسەرلی یۆنگ جو
ئەکتەرانبای سوزی - لی جی هون - هان گا ئین - ئوم تای وۆنگ
مۆسیقالی جی سۆ
وێنەگری سینەماییجۆ سانگ یۆن
مۆنتاژکیم جەی بۆم - کیم سانگ بۆم
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
میونگ فیلمز
بڵاوکردنەوەلۆتێ ئینتەرتەینمێنت
دەرچوون٢٢\٣\٢٠١٢
ماوەی فیلم١١٨ خولەك
وڵاتکۆریای باشوور
زمانکۆری
داھات٢٦٫٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی[١]

تەلارسازی ١٠١ (بە ئینگلیزی:Architecture 101) فیلمێکی ساڵی ٢٠١٢ی کۆریای باشوورە، لە نووسین و دەرهێنانی لی یۆنگ جو، فیلمەکە باس لە دوو خوێندکار دەکات کە لە پۆلێکی ناساندنی تەلارسازیدا یەکتر دەبینن و عاشقی یەک دەبن.  دوای پانزە ساڵ، کچەکە خۆشەویستی یەکەمی دەبینێتەوە و داوای یارمەتی لێ دەکات لە دروستکردنی ئەو خانووەی خەونی پێوە دەبینی.[٢]

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]

سەرەکی

[دەستکاری]
  • ئوم تای وۆنگ وەک لی سیونگ مین لە ئێستادا
  • هان گا ئین وەک یانگ سیۆ یۆن لە ئێستادا[٣]
  • لی جی هون وەک لی سیونگ مین لە ڕابردوودا[٤]
  • بای سوزی وەک یانگ سیۆ یۆن لە ڕابردوودا[٥][٦][٧][٨][٩]

لاوەکی

[دەستکاری]
  • یو یۆن سیۆک وەک جای ووک، سەنبای سیۆ یۆن و ڕکابەری سیونگ مین
  • جۆ یۆنگ سوک وەک ناب دیوک، باشترین هاوڕێی سیونگ مین
  • گۆ جۆن هی وەک ئیون چای، دەزگیرانی سیونگ مین
  • کیم دۆنگ جو وەک دایکی سیونگ مین
  • لی سیونگ هۆ وەک باوکی سیۆ یۆن
  • کیم ئیوی سۆنگ وەک پڕۆفیسۆر کانگ
  • پارک سوو یۆنگ وەک تەلارساز کو
  • پارک جین وو وەک شۆفێری تەکسی

بەرهەم هێنان

[دەستکاری]

دەرهێنەر لی یۆنگ جو خۆی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەلارسازی لە زانکۆی یۆنسێی هەیە، هەروەها داوای لە تەلارساز گو سیونگ هۆێ کردووە بۆ ئەوەی بە وردی وردەکارییە تەلارسازیی نیشان بدات و لە فیلمەکەدا باسکراون.[١٠] فیلمەکەی لە شوێنەکەی خۆی لە گەڕەکی سیئۆلی شاری جیۆنگ نیونگ و لە دوورگەی جیجو وێنە گرتووە.[١١]

وەک فیلمی کۆتایی لە پازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شەنگەهای هەڵبژێردرا.[١٢][١٣]

لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٢، زریانی بۆلاڤن کە بە بەهێزترین زریان دادەنرێت کە لە ماوەی نزیکەی دە ساڵدا نیمچە دوورگەی کۆریای گرتبێتەوە، زیانێکی زۆری بە ماڵی سیۆ یۆن گەیاند کە بە تایبەتی بۆ فیلمەکە دروستکرابوو.[١٤] پاشان خانووەکە نۆژەن کرایەوە.[١٥]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

فیلمەمەکە لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ لە سینەماکانی کۆریای باشوور نمایشکرا، دواتر لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە هۆنگ کۆنگ نمایشکرا.[١٦]

لە ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٢، دیڤیدییەکی دوو دیسکی چاپی سنووردار بڵاوکرایەوە کە گرتە ڤیدیۆییە زیادەکانی تێدابوو کە لەلایەن دەرهێنەر لی یۆنگ جوەوە گیراوە و مۆنتاژ کراوە، لەگەڵ شرۆڤەی دەنگی لەلایەن ئەکتەرەکان ئوم تای وونگ، لی جی هون و بای سوزی.[١٧] کە چاوپێکەوتن و ترەیلەرەکان، و کتێبێک کە وێنەی ساتی بەرهەمهێنانی ئەکتەرەکانی تێدایە.[١٨]

لە نێو دیمەنە سڕاوەکاندا دیمەنێکی فلاشباکی تێدایە کە سیونگ مین و نابدیوک شان بە شانی یەکتر دەڕۆن؛  سیونگ مینی گەورەساڵ کە سیۆ یۆنێکی سەرخۆش دەباتەوە بۆ ژووری هۆتێلەکەی و ماچێکی درێژتر و قووڵتر لە نێوان لی جێ هون و بای سوزی هەیە.  بەڵام دەرهێنەر ئەو دیمەنە دەبڕێت، چونکە هەستی کردوە کە لەگەڵ تۆنی فیلمەکەدا ناگونجێت.[١٩]

کاردانەوەکان

[دەستکاری]

دوای بڵاوبوونەوەی بۆ ماوەی سێ هەفتە پلەی یەکەمی لە بۆکس ئۆفیسەکاندا بەدەستهێنا، تەنها لە ماوەی هەشت ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری بۆ خۆی ڕاکێشا، لە ماوەی حەڤدە ڕۆژدا دوو ملیۆن بینەری تێپەڕاند و لە ١٨ی نیساندا گەیشتە ٣ ملیۆن بینەر.[٢٠][٢١][٢٢]

ڕەخنەگران دەڵێن کە فیلمەکە بە تایبەتی دەنگدانەوەی لەگەڵ ئەو نۆستالژیایەدا هەیە کە پیاوان هەستی پێدەکەن بۆ یەکەم خۆشەویستیان.[٢٣]

یەکێک بوو لەو دە فیلمەی کە زۆرترین بینەری هەبوو لە کۆریا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢.[٢٤][٢٥]

دوای ٩ هەفتە لە نمایشکردنی لە سینەماکان، ژمارەی بینەرانی گەیشتە زیاتر لە ٤.١ ملیۆن کەس، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لە بۆکس ئۆفیس بۆ فبلمە میلۆدراما کۆرییەکان.[٢٦][٢٧]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Architecture 101 Box Office Gross». Box Office Mojo. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Han Ga-in and other "Introduction to Architecture" stars talk about their first loves». Mar 15,2012. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «[Interview] Han Ga-in, "It's not that I didn't, I couldn't"». ٢٧ی ئازاری ٢٠١٢.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «Enewsworld.com is for sale». HugeDomains (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «miss A's Su-zy Wins Over Critics with Film Debut». english.chosun.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ https://www.asiae.co.kr (٩ی نیسانی ٢٠١٢). «[INTERVIEW] Bae Suzy : I really don't want to look weak in front of other people. Never». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  7. ^ https://www.asiae.co.kr (٩ی نیسانی ٢٠١٢). «[INTERVIEW] Bae Suzy : I was worried that the dark circles under my eyes were going to show on a big screen». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  8. ^ «Enewsworld.com is for sale». HugeDomains (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Enewsworld.com is for sale». HugeDomains (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «Enewsworld.com is for sale». HugeDomains (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  11. ^ «Box office, April 1-30». www.koreanfilm.or.kr (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. ^ https://www.asiae.co.kr (١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢). «"Architecture 101" to close Shanghai International Film Festival». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  13. ^ «Red carpet a big step for Han Ga-in-INSIDE Korea JoongAng Daily». web.archive.org. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  14. ^ «Issue 'Architecture 101' House Severely Damaged After Typhoon Bolaven». enewsworld. ٣٠ی ئابی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ «Architecture 101' Home to Be Renovated Into a Gallery and Café». enewsworld. ٣٠ی ئابی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ «yahoo-leisure.hk». movie.yahoo-leisure.hk. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  17. ^ «miss A's Suzy, Uhm Tae Woong, and Lee Jae Hoon Gather Together to Record Commentary for "Architecture 101"». Soompi (بە ئینگلیزی). ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. ^ «Special edition of 'Architecture 101' to be released-INSIDE Korea JoongAng Daily». web.archive.org. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  19. ^ «Movie Preview 'Architecture 101's Suzy and Lee Jae Hoon′s Kiss and Deleted Scenes». ٣ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  20. ^ https://www.asiae.co.kr (٢٦ی ئازاری ٢٠١٢). «"Introduction to Architecture" leads local box office». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  21. ^ https://www.asiae.co.kr (٢ی نیسانی ٢٠١٢). «"Introduction to Architecture" paves the way for 2nd win on local box office». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  22. ^ https://www.asiae.co.kr (٩ی نیسانی ٢٠١٢). «"Introduction to Architecture" marks 3rd win on weekend box office». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  23. ^ «70% of those in 20s, 30s want to keep first love in memory». koreatimes (بە ئینگلیزی). ٣ی ئایاری ٢٠١٢. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  24. ^ https://www.asiae.co.kr (٩ی نیسانی ٢٠١٢). «Korean movies notch up higher number in 1Q ticket sales». 아시아경제 (بە كۆری). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |دوایین= (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
  25. ^ «Movie ′Architecture 101′ Becomes Korea′s Most Watched Mellow-Romance Movie». ٣ی ئایاری ٢٠١٢. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  26. ^ «Box office, April 1-30». www.koreanfilm.or.kr (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  27. ^ «Bootleg of 'Architecture 101' Leaked Online». english.chosun.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.