لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆریەتی عوسمانی یان دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٢٤ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو. لە ساڵانی دواتردا لەلایان جێگرەوەکانی عوسمانی یەکەم، پانتای دەسەڵاتدارییان بەربڵاوتر بوو. دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شازدە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی، زۆربەی خاکی ھەر سێ کیشوەرەکانی جیھانی کۆن، واتە ئەورووپا، ئاسیا و ئەفریقای ئەگرتەوە، کە ھەموو ئاسیای ناوەڕاست، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی شەریعەتی ئیسلامی ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"یان ھەڵگرت. لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی یەکەم، لە ڕووی ڕامیاری و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و قوستەنتینیەی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای کریستیان و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. لە ۱۹۰٨ـەوە حێزبی ئیتحاد و تەرەقی بە کوودەتایەک دەسەڵاتی گرتە دەست و تا ڕادەیەکی زۆر سوڵتان وەلا نرا. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری. لەگەڵ تەواو بوونی شەڕی جیهانی یەکەم سەرکردەیەکی سوپای عوسمانی بە ناو مستەفا کەمال هەڵکەوت و لە ساڵی ١٩٢٣ بە دوورخستنەوەی سوڵتان، دەوڵەتی عوسمانی کۆتاییی پێ هانی و کۆماری تورکیا دامەزراند. لە ئێستادا کۆماری تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میراتگری فەرمیی دەوڵەتی عوسمانییە.
زیاتر...
کتێبخانەیەک لە شاری ئیفسوسی ئیغریقی دێرین لە ئەنادۆڵ
سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەورووپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحییەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانییەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.
زیاتر...
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
|
|