بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مرواری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەلێک مرواری

مرواری تەنێکی ڕەق و بەدرەوشەیە کە لە شانە نەرمەکانی لەشنەرمە توێکڵدارە زیندووەکان یان گیانلەبەرانی تردا بەرھەم دێت.[١] بە بەردی بەنرخ دادەنرێت و لە جوانکاریدا بە کار دێت. مرواری لە کاربۆناتی کالسیۆم (زۆرتر ئاراگۆنیت یان تێکەڵەیەک لە ئاراگۆنیت و کالسیت)[٢] پێک ھاتووە. مرواریی نموونەیی بەتەواوی خڕ و لووسە، بەڵام چەندین شێوەی تریشی ھەیە. بەبایەخترین مروارییەکان خۆبەخۆ لە سروشتدا دەئافرێن، بەڵام لەڕادەبەدەر دەگمەنن. ئەم مروارییە کێوییانە بە مروارییە سروشتییەکان ناو دەبرێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Pearls and other organic gems». nature.berkeley.edu. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Pearl». www.gemdat.org. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]