نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی
ڕواڵەت
نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی (بە ئیتاڵی: Neorealismo)، هەروەها ناسراو بە سەردەمی زێڕین، بزووتنەوەیەکی فیلمی نەتەوەیی ئیتاڵی بوو کە باسی لە چینی هەژار و کرێکاران دەکرد. بە گشتی ئەکتەری فیلمەکان شارەزایی و پیشەگەری تەواویان نەبوو. چیڕۆکەکان باس لە کێشەی ئابووری و مۆڕالی ئەو کاتە دەکەن لە ئیتاڵیا، دوای جەنگی جیهانی دووەم. باس لە گۆڕانی باری دەروونی خەڵکەکە و ژیانی ڕۆژانەیان دەکات، و ئەو بابەتانەی لەخۆدەگرت: هەژاری، ستەمکاری و نادادپەروەری.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Vittorio De Sica: l'eclettico regista capace di fotografare la vera Italia» (بە ئیتالی). ٦ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیۆڕیالیزمی ئیتاڵی تێدایە. |