پەھلە
پەھلە | |
---|---|
بە فارسی: پھلە بە ئینگلیزی: Pahleh | |
پۆتانەکان: 33°00′35″N 46°53′04″E / 33.00966°N 46.88439°Eپۆتانەکان: 33°00′35″N 46°53′04″E / 33.00966°N 46.88439°E | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | دێلوڕان |
ناوچە | زێڕیناباد |
بوون بە شارەدێ | ١٩٨٢ |
بەرزایی | ٧٥١ مەتر (٢٬٤٦٤ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٣٬٨٧٠ کەس[١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کوردالی و کەڵھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
پەھلە شارەدێیەکە لە ناوچەی زێڕیناباد لە شارستانی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی مووسیانە.[٢] پەھلە دەکەوێتە ١٠٤ کم لە باشووری رۆژھەڵاتی شاری ئیلام.
لە ئێستادا ڕووبەری ئەم شارە زیاتر لە ١١٤ ھێکتارە. پارکی دارستانی میللەت لە ساڵی ١٩٩٠ دروستکراوە ڕووبەرەکەی ٦ ھێکتارە لە باکووری ئەم شارەدێیە و دەکەوێتە بناری گردە جوانەکان، بەشێک لەم پارکە لەم دواییانەدا بووەتە ھاوینەھەواری گشتی. پارکی بەعس یەکێکە لە پارکە جوانەکانی ئەم شارە لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٥ پارکی شەھید حوسێن فەھمیدە لەم شارەدێیە دروست کراوە. بەرزترین پلەی گەرمی ئەم شارە ٤٤ و نزمترین پلەی گەرمی -٥ پلەی سەدییە.[٣]
مێژوو
[دەستکاری]دیارە ناوی ئەم شارەدێیە ھەمان ڕەگ و ڕیشەی پەھلەوی و پارتیانی ھەیە کە یەکێکە لە ماناکانی ئەو شارەدێیە. لە ڕابردوودا شارەدێی پەھلەی مۆدێرن بەشێک بوو لە خاکی پەھلە (چیاکان، چیاکانی زاگرۆس) و ڕەنگە بەھۆی ئەمەوە ناوی پەھلە لەسەری مابێتەوە.
لە شەڕی ئێران و عێراقدا، شاری پەھلە زیانی زۆری بەرکەوت و دوای ئاوەدانکردنەوە، ناوەکەی کە دوای شۆڕشی ئیسلامی گۆڕدرا بۆ زەرین ئاباد، جارێکی دیکە بوو بە پەھلە.[٤]
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٣٬٨٧٠)کەس و (١٬٠١٥)خێزان بووە.[٥]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی شێوەزاری (کەڵھوڕی و کوردالی) دەدوێن.[٦][٧]
گەشتیاری
[دەستکاری]شارەدێی پەھلە لە دەشتێکدا ھەڵکەوتووە و مەیلێکی نەرمی ھەیە بەرەو ڕووباری دیجلە. شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکە و دەوروبەری:
- ڕووباری مەیمە کە بە شارەدێیەکەدا تێپەڕدەبێت.
- زنجیرە چیای کەبیر(پانزە کیلۆمەتر لە باکووری پەھلە).
- لوتکەی کەلاوندی (١٧١٦ مەتر) دە کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شارەدێکەوە دوورە.
- ئیمامزادە سەید فەخرەدین، ١٢ کیلۆمەتر لە باکووری پەھلە.
- ئیمامزادە سەید حوسنی (کوڕی سەید فەخرەدین) ١٣ کم لە باکووری پەھلە دوورە.
- ئیمامزادە سەید نەسرەدین ١٦ کم لەم شوێنە دوورە.
- ئیمام زادە سەید ئیبراھیم (کوڕی محەممەد باقر) کە دەکەوێتە دووری ٧ کم لە پەھلە و لەسەر ڕێگای قەڵای شیاخ.
ئیمام زادەی محەممەد و بیبی زەینەب، ٧ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شارەدێی پەھلە، بینای ئەم ئیمام زادەیە کە شێوەی مەخرەجی تایبەتی ھەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەلجوقیەکان. قەڵای شیاخ (شیاق) لە ڕۆژئاوای چێلێ، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر. قەڵای زنجیر لە باشووری ڕۆژئاوای شارەدێی پەھلە، کەلاوەکانی کۆن لەسەر ڕێگای پەھلە-دێلوڕان، باخچەی جوانی گۆراو و مەیمە، پارکێکی دارستانی مێلات بە ڕووبەری ٦ ھێکتار لە بناری شاخەکانی باکووری شارەدێیەکە.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.amar.org.ir/english
- ^ «زبان و گویش مردم ایلام». خبرگزاری برنا (بە فارسی). لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ https://encyclopaediaislamica.com/madkhal2.php?sid=2903 ٣ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ برھان ذیل «پھلو» اعتمادالسلطنە ج ۴ ص ۲۰۷۲ نوبان ص۱۳۵ نیز رجوع کنید بە مارکوارت ص۱۳۷
- ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦».
- ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
- ^ https://www.borna.news/بخش-ایلام-70/468835-زبان-گویش-مردم-ایلام
- ^ https://web.archive.org/web/20060304231655/http://ilam-miras.ir/index.aspx?siteid=71&pageid=480
- Pages with malformed coordinate tags
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- ئیلام
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای ئیلام
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران