ڕادار
بەشێکی زنجیرەیی لەسەر |
شەڕ |
---|
ڕادار یان دۆزەرەوە (بە ئیگلیزی : Radar) سیستەمێکە شەپۆلی کارۆموگناتیسی بەکاردەھێنێت بۆ دیاریکردنی مەودا و بەرزی و ئاراستە و خێرایی شتە جێگیر و جوڵاوەکان، وەک فڕۆکە و کەشتی و ئۆتۆمبێل و بارودۆخی کەشوھەوا و زەوی. گواستەرەوە شەپۆلی ڕادیۆیی دەردەدات کە لەلایەن ئامانجێکەوە ڕەنگدەداتەوە و لەلایەن وەرگرەوە دەناسرێتەوە. ئەو شەپۆلانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ وەرگرەکە لاوازن، بۆیە وەرگرەکە کاردەکات بۆ گەورەکردنی ئەو شەپۆلانە, ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ دۆزەرەوە(ڕادار) بۆ جیاکردنەوەی ئەو شەپۆلانەی کە لە ڕێگەیەوە دەنێردرێت لە شەپۆلەکانی تری وەک شەپۆلی دەنگی و شەپۆلی ڕووناکیٚ ئامێری دۆزەرەوە لە زۆر بواردا بەکاردەھێنرێت، وەک کەشناسی بۆ زانینی کەی باران دەبارێت ، چاودێری ئاسمان و لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دیاریکردنی خێرایی زۆری ئۆتۆمبێل، و لە کۆتاییدا، و لە ھەمووی گرنگتر بەکارھێنانی لە بواری سەربازیدا، ڕادار یان دۆزەرەوە بەم ناوە ناونرا بە کورتکراوەی دەستەواژەی ئینگلیزی ( RA dio Detection A and Ranging ) [١] [٢] [٣] [٤] ، کە بە واتای دۆزینەوە و دیاریکردنی شەپۆلی ڕادیۆیی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «RADAR means: Radio Detection and Ranging». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Radar definition in multiple dictionnaries». Answers.com. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Radar definition». Merriam Webster Dictionnary. 2008. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Radar definition». Webster Dictionnary. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕادار تێدایە. |