بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئینتەرلینگوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئینتەرلینگوا (کۆدەکانی ئایزۆ: ia و ina) زمانێکی نێونەتەوەییی ھاوکارە کە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٧–١٩٥١ کاری لەسەر کراوە لەلایەن دەزگای زمانی ھاوکاری نێونەتەوەیی. یەکەم زمانی ھاوکارە لە جیھاندا و زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە.[١] زمانە ھاوکارەکان ئەو زمانانەن کە دروست کراون و بەئاسانی مرۆڤ و ئامێرەکان لێی تێدەگەن. زۆربەی ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان (وەک ئیتاڵی و فەڕەنسی) دەتوانن بەئاسانی لە ئینتەرلینگوا تێبگەن.[٢]

ڕێزمانەکەی ئاڵۆز نییە[٣][٤] و فەرھەنگەکەی زۆر نزیکە لە زمانە ڕۆمانییەکان.[٥] ئەمە وای لێ دەکات ئاسان بێت بۆ فێربوون، لایەنی کەم بۆ ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان.[٦]

وشەی ئینتەرلینگوا لە دوو وشەی لاتینییەوە دروست بووە: inter، کە بە مانای «نێوان» دێت، و lingua، کە بە مانای «زمان» دێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Gopsill، F. P. (1990). International languages: a matter for Interlingua. Sheffield, England: British Interlingua Society. ISBN 0-9511695-6-4. OCLC 27813762.
  2. ^ «Le linguistica como reclamo pro Interlingua» [Linguistics as an advertisement for Interlingua]. Interlinguistica e Interlingua: Discursos public. Beekbergen, Netherlands: Servicio de Libros UMI. 1991.
  3. ^ See Gopsill, F. P. Interlingua: A course for beginners.
  4. ^ The Interlingua Grammar suggests that Interlingua has a small number of irregularities.
  5. ^ «Introduction». Interlingua-English: A dictionary of the international language (Revised ed.). New York: Continuum International Publishing Group. 1971. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite book}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  6. ^ Breinstrup, Thomas, Preface, Interlingua course for beginners, Bilthoven, Netherlands: Union Mundial pro Interlingua, 2006.