“یەکەم شت کە خودا دروستی کرد گەشت بوو، پاشان گومان و نۆستالژیا.”
بەڕاستی سینەمای ئەنجیلۆپۆلۆس شیعری بەرجەستەکراوە لە بەرگی وێنەو دیدەنێکی بینراو، بە میوزیکی خەمۆکی ئێلینی کارایندرۆش هێندەی تر سەرنجڕاکێشتر دەبێت.

من خۆم دەکوژم وەک چۆن گوڵێک خۆی دەکوژێت لە پاییزدا، وەک چۆن شەو خۆی دەکوژێت لە بەیانیدا، وەک چۆن هەتاو خۆی دەنوقێنێت لە ئاسۆی خۆرئاوادا. من خۆم دەکوژم وەک چۆن چەمی بەفرین سنگی دەدڕێت لەکاتی بەهاری ساوادا، وەک چۆن چیای سەرکەش کڵاوی بەفری خۆی فڕێ دەدات لە هەناسەی گەرمی بادا. من خۆم دەکوژم وەک چۆن ئاسک دەکەوێت لە خوێندا لەناو دڵی دارستانی نەبڕاوەدا، وەک چۆن دوا هەناسەی جەنگاوەر دەبێتە بوخچەی یادگاری بۆ ئەوانەی لە پشتەوە ماونەتەوە، وەک چۆن زەردەواڵەیەک لەناو هەنگویندا نوقم دەبێت لەناو گڵکۆی شیرینی ئەو ژەهرەدا نەرم دەنووێت.
من خۆم دەکوژم وەک چۆن سەما دەکەم لە تەنیایی ژووری تاریکی غەوارەدا.