BayerRaouf

BayerRaouf

Even bad coffee is better than no coffee at all.

- David Lynch

Favorite films

  • Throne of Blood
  • 2001: A Space Odyssey
  • Seven Samurai
  • Vertigo

Recent activity

All
  • No Half Measures: Creating the Final Season of Breaking Bad

    ★★★★★

  • Good Morning

    ★★★★½

  • Fallen Angels

    ★★★★½

  • Her

    ★★★★½

Recent reviews

More
  • No Half Measures: Creating the Final Season of Breaking Bad

    No Half Measures: Creating the Final Season of Breaking Bad

    ★★★★★

    برەیکینگ باد شتێکە تا زیاتر دەربارەی بخوێنیتەوە و بیربکەیتەوە و بیبیستیت و ببینیت زیاتر تێڕوانینی بینەر بۆ زنجیرەکە قوڵ و قوڵتر دەکاتەوە و گەورەتر دەبێت لەلای.

    دیکۆمێنتارییەکە ئەو متمانە پێکردن و خۆشەویستی و پێکەوە کارەمان پشان دەدات کە کاست و کرێوی زنجیرەکە بۆ ڤینس گیلیگن هەیانە. وە ئەو خۆشەویستی و هاوڕێیەتی و دۆستایەتییە کە زنجیرەکە بۆ ئەکتەرەکانی دروستکردووە. کە تەنانەت ئەکتەرەکانیش زۆر بە تامەزرۆییەوە کاتێک سکریپتەکەیان دەخوێننەوە چاوەڕێی ڕووداوەکانی دوواترن، تامەزرۆی دیمەنی دوواتری خۆیانن. بە شێوەیەک لە پشت کامێرا و دەرەوەی زنجیرەکەش هێشتا لەناو کارەکتەرەکانی خۆیان ماون و تێیدا بەجێ دەمێنن.

    ئەمە جیهان و ستایلەکەی ڤینس گیلیگنە.

  • Good Morning

    Good Morning

    ★★★★½

    ئۆزو لە قوڵایی بینیندا بۆ سرووشتی مرۆڤ بێ وێنەیە. ئەگەر سەرنجی بدەین لە فیلمۆگرافیایدا کە هەمیشە چاوی لە چیرۆکی مرۆڤ و کۆمەڵگا هەیە دەربارەی ژیانی ڕۆژانە.

    بیرۆکەیەکی سادە و دەرهێنانێکی سادە لە گوندێکی بچووکدا فیلمەکە وێنەی ئەوە دەکێشێت کە بچووکترین کردار دەتوانێت بیرکردنەوە و گۆڕانکاری زۆر جیاواز و گەورە درووست بکات لە کۆمەڵگادا. بڕیاردانی بێدەنگی دوو منداڵەکە و سوور بوون لەسەری بیرکردنەوەی دایک و باوکەکەیان گۆڕی و لە کۆتایشدا ئەوەی حەزیان لێی بوو بۆیان کڕا.
    هەروەها گەشتێکیش بوو بەناو ئەو…

Popular reviews

More
  • Her

    Her

    ★★★★½

    سیۆدۆر دومبلی پیاوێکی هەستیار و تەنهایە و دڵێکی گەورەی هەیە کە لە شووقەیەکدا دەژی لە لۆس ئەنجلس.
    کار بۆ سایتێک دەکات، کە تیایدا شارەزایە لە دەربڕینی هەست و سۆز لە نووسین و نامە خۆشەویستییەکان کە بۆ بێگانەکانی دەنووسێت.

    سیۆدۆر سیتەمێکی کارپێکردنی قسەکردنی دەستکرد دەکڕێت، کە بۆ خۆگونجاندن و گەشەی مرۆڤ بنیاتنراوە.


    فیلمەکە دەربارەی خۆشەویستی، خۆ هەڵخەڵەتاندن، ئارەزووی سێکس، ڕۆح، هەست، هاوڕێیەتی کورتە.
    بەکارهێنانی ئەو ڕەنگاوڕەنگییە و درووستکردنی ئەو سینەماتۆگرافییە و تەکنیک و گۆشەکانی وێنەگرتنی دەگمەنە لە هەموو فیلمێکدا بیبینینەوە. بە…

  • Raging Bull

    Raging Bull

    ★★★★★

    فیلمی Raging Bull 1980

    فیلمساز وای دانابوو ئەمە کۆتا کاری وێنەی جوڵاوی بێت، بەم شێوەیە دڵ و ڕۆحی خۆی خستە ناو فیلمەکەوە.
    ماڕتن سکۆرسێزی ڕایگەیاندبوو:

    " هەموو شتێکم خستە ناو ئەو فیلمە و هەستم پێی دەکرد، وامەزانی ئەوە کۆتایی پیشەکەم دەبێت ".

    فیلمسازەکە ئەمە بە "کامیکازی" شێوەی درووستکردنی فیلم ناوەدەبات، کە تێیدا هەرچی زانیبێتی لەبارەی سینەماوە دەیڕێژێتە ناس ئەم فیلمەوە و پاشان وازدەهێنێت و ڕێگایەکی تری ژیان دەدۆزێتەوە.

Following

22