Nobody exists on purpose, nobody belongs anywhere, everyone's gonna die. Come watch TV
Favorite films
Recent activity
AllRecent reviews
More-
Friend 1974
خۆشەویستیت
خۆشەویستیت دەستمی بەرنەدا
برسیم بوو، تینووم بوو
شەو ناپاک و تاریک بوو
دڵ غەریب، دڵ بێدەنگ
ڕۆح پارچە پارچە...
دەستەکانم لە کۆت و زنجیردا
بێ تووتن و خەو مامەوە
خۆشەویستیت دەستمی بەرنەدا
- ئەحمەد عارفهاوڕێ (١٩٧٤) لە نووسین و دەرهێنان و بەرهەمهێنانی یەڵماز گیونەییە. فیلمێکە لە بارەی هاوڕێیەتی، گەندەڵی، وشیاربوونەوە، ڕەگ و بنەچەی مرۆڤ، دڵخۆشبوون، نایەکسانی چینەکانی کۆمەڵگە، سەرمایەداری.
هاوڕێ لەبارەی دوو هاوپۆل و هاوگوندیی کوردە بە ناوی ئازیم و جەمیل، هەردووکیان لە گوندێکی هەژار و دووردەستەوە هاتوون…
Translated from by -
Normal People 2020
چاوەکانی داخست و وا بیری کردەوە کە ڕەنگە ئەو نەگەڕێتەوە. یان دەگەڕێتەوە، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز. ئەوەی ئێستا هەیانە هەرگیز ناتوانن دووبارە بەدەست بهێننەوە. بەڵام بۆ ئەو ئازاری تەنهایی هیچ نابێت بەرامبەر بەو ئازارەی جارانی، کە هەستی دەکرد شایانی خۆشەویستی نییە. ئەو چاکبوون و باشەی وەک دیارییەک بۆ هێنا و ئێستا خۆی خاوەنیەتی. لەو کاتەدا ژیان لە هەموو ئاراستەکانەوە بە یەکجاری کرایەوە لە بەردەمیدا. ئەوان چاکەیەکی زۆریان لەگەڵ یەکتری کردووە. بە ڕاستی، ئەو وا بیر دەکردەوە کە مرۆڤەکان دەتوانن یەکتری بگۆڕن.
پاشان وتی پێویستە بڕۆیت، بەڵام من هەمیشە لێرە دەبم. ئەوەت بیر نەچێ.
Translated from by
Popular reviews
More-
1988 2023
جاری یەکەم لە سینەما و ئێستاش دووبارە سەیرمکردەوە، فیلمێکی خراپ نییە بەڵام ئەو وەسف و ڕووسپیکردنەوەیەی پاسدار تێکی یاوە، جا وا دەرەکەوێ خەڵکی شار هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ڕژێما نییە و خەریکی ژیانی خۆیانن ئەوە پێشمەرگەیە کە هەوڵەیا پێکەوەژیانی ڕژێم و خەڵک تێکبا، بۆ ئارامی لە بەعس تێکەیەن کاکە؟
دواتر ئەوەی بەجدی جێگەی پرسیارە بۆچی زۆربەی ستافی فیلمەکە ئێرانین؟ فیلمەکەش هەوڵەیا پاسدار و ئێران جوان پیشانبدات وەک ئەوەی هیچ ڕۆڵێکیان نەبووە لەم تاوانەیا.
ئینجا شاسوار پارەی دروستکردنی ئەم فیلمەی لەکوێ بوو…
Translated from by -
Transient Happiness 2023
سینەماتۆگرافییەکی جوان و بێ وێنە، کاریگەری عەباس کیاڕۆستەمی بەم فیلمەوە دیارە لە هەندێک دیمەن وامهەستدەکرد سەیری فیلمی "با دەمانبات"ی کیاڕۆستەمی دەکەم.
Translated from by